به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)، ئیئتیلافی مه‌واتنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو (3ی مانگی ڕه‌زبه‌ر/ 24ی سێپتێمبێر) ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌فدی هاوڕێی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌یید عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی عێراق دیداری کرد.
له‌م دیداره‌دا له‌باره‌ی داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی هه‌ندێ یاسا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک باس و گفتوگۆ ئه‌نجام دراوه.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه باس له‌وه ده‌کات که سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی داوای له سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌کان و هه‌ندێ لایه‌نێکی ناسراو له عێراق کردووه که بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانیان و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ئێستای نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌کوو ده‌زگایه‌کی گرینگی یاسادانه‌ریی هه‌وڵ بده‌ن.
دانوستانی نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و عه‌مار حه‌کیم له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک
٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:١٠
News ID: 781498
شاندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له به‌غدا له‌باره‌ی پرسی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای که‌رکووک باس و گفتوگۆیان کرد.